Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) دا لە عێراق و رایگەیاند كە یەك قۆناغ ماوە تا ئەو ڤایرۆسە بە تەواوی لە عێراق بڵاوببێتەوە.
لەمبارەیەوە نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق، ئەدهەم ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا كە لەئێستادا، قۆناغەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق لەژێر كۆنترۆڵ دایە و گوتی: "حكوومەتی عێراق هەرچی هەوڵ و توانای هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا خستووەتەگەڕ".
راشیگەیاند، ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم شێوەی ئێستا لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوا حكوومەت دەتوانێت كۆنترۆڵی بكات و گوتی:
"ژمارەیەك تیمەكانی تەندروستیی و پزیشكیی بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگاتە كەمتر بەڕێژەی 50 لەسەدا لە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە، تا دێت ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، زیاد بێت".
ئەدهەم ئیسماعیل هۆشداری ئەوەی دا ئەگەر گردبوونەوەكانی كۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان زیاتر پابەندنەبن بە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی بە تایبەتیش لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن و لە وەرزی زستاندا، ئەوە ژمارەی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاد بێت.
لە كۆتاییدا، نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق، ئەدهەم ئیسماعیل گوتی: "لەئێستا عێراق چووەتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بریتییە لە قۆناغی (بڵاوبوونەوەی كۆمەڵایەتی)، قۆناغی چوارەمیش ئەوەیە، ئەو ڤایرۆسەبە تەواوی لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە و بۆ رێگرتن لەو كارەیش وا پێویست دەكات كە حكوومەت رێوشوێنی بەپەلە و توند بگرێتەبەر كە بریتییە لە داخستنی شوێنە گشتییەكان و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ".
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئێستا 372 هەزار و 259 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 298 كەس گیانیان لەدەستداوە و 299 هەزار و 804ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.