Ruslan Rehimov
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ رزگاركردنی خاكه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه داگیر كراوه؛ سوپای ئازه‌ربایجان ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆشی ئه‌رمینیای تێك شكاندووه.
شه‌ڕ و پێكدادان به درێژایی شه‌و له هێڵی سنووری نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌رده‌وام بوو. سوپای ئازه‌ربایجان زیانێكی زۆری به سه‌نگه‌ر و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌رمینیا گه‌یاند.
له‌و گرتانه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان بڵاوی كردوونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، زرێپۆشه‌كانی سوپای ئه‌رمینیا تێك شكێندراون.
له ته‌واوی به‌ره‌كاندا پێكدادانه‌كان به سه‌ختی به‌رده‌وامن.