Esra Hacioğlu
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
جه‌رابلوس- AA
خۆبه‌خشان خزمه‌تگوزاریی ئارایشتیان پێشكه‌ش بە ٣٠٠ كچه منداڵی لێقه‌وماو به‌هۆی جه‌نگه‌وه كرد كه زۆرینه‌یان هه‌تیون له جه‌رابلوس باكووری سووریا.

كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی "For Children Smile" وهققی هاوكاریی مرۆیی İHHی توركی، به پابه‌ندبوون به رێكاره خۆپارێزییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا پرۆژه‌ی "رازاندنه‌وه‌ی قژ و دڵه‌كان"یان بۆ ٣٠٠ كچه منداڵ له كه‌مپه خێوه‌تنشینه‌كانی جه‌رابلوس ئه‌نجامدا كه زۆرینه‌یان هه‌تیون.

له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه كه ئه‌مساڵ سێیه‌م ساڵه ئه‌نجامده‌درێت، تولای گۆكچیمهن ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە له میانی پرۆژه‌كه‌دا په‌رتووكی "چیرۆكه ئومێدبهخشهكان" كه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی چاپكراوه و له‌گه‌ڵ سێتی خۆ خاوێن را‌گرتن به دیاریی به‌خشراوه‌ته سه‌دان كچه لێقه‌وماو كه له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین.

لای خۆیه‌وه ته‌هانی ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ كه له كه‌مپی خێوهتنشینی جه‌به‌ل ده‌ژی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆر خۆشحاڵه به سازكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه و سوپاسی رێكخه‌رانی پرۆژه‌كه‌ی كرد.
