Sibel Morrow
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٥ دۆلار و ٤٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٥ دۆلار و ٣١ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣١وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٠٦ دابه‌زینی به خۆوه بینی و به ٤٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٢ دۆلار و ٥٠ سه‌نت فرۆشرا.
نادیاریی سەبارەت بە پاکێجی نوێی هاندان لە ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بڕەکەی یەک تریلیۆن دۆلارە، کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کردووە کە روو لە دابەزین بکات.
لە لایەکی دیکەوە، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەروانییەکانی داخوازی لەسەر نەوت، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، نزیك بووه‌ته‌وه له ٢١ مليۆن کەس و گیانلەدەستدان بەو پەتایە ٧٤٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سنوورداركردنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مریكا به هه‌فته‌ی پێشووتر چوار ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرایه‌وه. له كاتێكدا له بازاڕه‌كاندا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرا دوو ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه.
ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و ٣٤ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ١٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.