Davit Kachkachishvili
09 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2021
باتوم – AA
ته‌رمی پێنج كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه حه‌وت نهۆمییه‌دا دۆزرایه‌وه كه له شاری باتوم له جۆرجیا داڕووخا.
دوای هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین تواندرا ته‌رمی پێنج كه‌س كه دووانیان منداڵن له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه حه‌وت نهۆمییه‌دا بدۆزرێته‌وه كه دوێنێ له كۆڵانی ٢٦ی ئایار له شاری باتوم داڕووخا.
دوای نزیكه‌ی له ٢٢ كاتژمێر كاركردنی به‌رده‌وام تواندرا چوار كه‌س كه دووانیان منداڵ بوون و له‌ژێر داروپهردووهكهدا گیریان خواردبوو رزگار بكرێن. برینی یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه رزگار كراوه سه‌خته.
نزیكه‌ی ٣٠٠ كارمه‌ندی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له شوێنی رووداوه‌كه كار ده‌كه‌ن.
كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته، ڤاكهانگ گۆمهلواری به‌ڕێوه ده‌چن. گۆمهلواری له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی سێ گیرخواردووی دیكه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زارتی ناوخۆ خاوه‌نی نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌كه، زاور بوداتۆڤ و دوو كرێكار به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه بوون ده‌ستگیركراون.