Zehra Ulucak,Şerife Çetin
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٩ ملیۆن و ١٨٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٥٦ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٩ ملیۆن و ١٨٢ هه‌زار و ٩٩ كه‌س، ٢٩ ملیۆن و ٣٨١ هەزار و ٣٥٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و، هەشت ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٦٨٥ کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پهتاکەیان لێ تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٢١٦ هه‌زار و ٣١٥ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢٢٢ هەزار و ٧١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمار کراوە.