Ruslan Rehimov
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئازه‌ربایجان رێگه‌ی له هه‌وڵه‌كانی هێرشكردن گرت له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه و هێزه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی زۆریشیان به‌ركه‌وت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌رمینیا له رێگای ئاراسته‌كردنی گولله‌تۆپ و موشه‌كه‌وه هێرشیان كردووه‌ته ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئازه‌ربایجان كه له جه‌برائیل و هاردوت -كه له داگیركاری ئه‌رمینیا رزگاركراون- جێگیر كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به درێژایی شه‌و هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند خاڵێك به درێژایی سنوور، به‌ڵام سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان رێگه‌یان لێ گرتوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سوپای ئازه‌ربایجان رێگه‌ی له‌و هێرشانه گرتووه كه به درێژایی شه‌و هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ویستوویانه ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، ناچاربوون بگه‌ڕێنه دواوه.
ژماره‌یه‌ك تانك، تانكی فڕۆكهشكێن، سیسته‌می مووشه‌كی، تۆپهاوێژ، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌رمینیا تێك شكێندراون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی له ریزی كه‌تیبه‌ی پیاده‌ی ١٨ی سوپای ئه‌رمینیادان هه‌ڵاتوون. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیش له لیوای جه‌نگی پێنجی ئه‌رمینیاش برینداربوون و كوژراون.
به‌هۆی كردنه ئامانجی لیوای ١٠ی ئهرمینیایش ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ی سه‌ربازی خۆبه‌خشی ئه‌رمینیاش كوژراون و برینداربوون. سه‌ربازانی ئه‌رمینیا ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆشیان جێ هێشت و گه‌ڕانه‌وه دواوه.
- سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان ره‌تیان كردووه‌ته شه‌ڕ بكه‌ن
سوپای ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كه‌لوپه‌له‌كانی یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی لیوای نۆی ئه‌رمینیایان تێك شكاندووه و جێگری فه‌رمانده‌ی لیواكه‌ش بریندار بووه.
ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه بهكرێگیراوهكانیش ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه له قه‌ره‌باغ شانبه‌شانی ئه‌رمینیا شه‌ڕ بكه‌ن.
سوپای ئازه‌ربایجان له ته‌واوی به‌ره‌كاندا باڵاده‌سته.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته كه سوپای ئازه‌ربایجان پابه‌ندی ئاگربه‌سته مرۆییه‌كه بووه به‌ڵام ئه‌رمینیا به ئاشكرایی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێل كردووه و گۆرانبۆی، ته‌رته‌ر، ئاغدام و ئاغجابهدی تۆپباران كردووه.