Emre Aytekin
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٨٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٨٦ ملیۆن و ١٠٥ هه‌زار و ٨٥١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢١ ملیۆن و ٣٥٣ هه‌زار و ٥١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاشدا، هیندستان به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل'یش به تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن و ٧٥٤ هه‌زار و ٥٦٠ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا لە ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش دوو ملیۆن و ٢٥٥ هه‌زار و ٦٠٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
تاكوو ئێستا به تێكڕایی له جیهان یه‌ك ملیۆن و ٨٦٠ هه‌زار و ٥٤٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٦١ ملیۆن و ٥٧ هه‌زار و ٧٠٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.