Ahmet Dursun
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هروز كه‌مالوه‌ندی رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی دوێنێی بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ یۆرانیۆمی پیتیێندراویان به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٠ به‌رهه‌م هێناوه.
كه‌مالوه‌ندی به ته‌له‌ڤيزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی رايگه‌یاند كه له میانی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌تۆمی له په‌رله‌مان ده‌رچووه و له ئه‌نجامی كاركردن بۆ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێر یۆرانیۆمی پیتیێندراویان به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٠ به‌رهه‌م هێناوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌واوی پرۆسه‌ی پیتاندنه‌كه له فۆردۆ و به چاودێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه، گوتی: "توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه به ئاسانی به رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا ٢٠ یۆرانیۆمی پیتێندراو به‌رهه‌م بهێنن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین".
ئەو یاسایەی کە دوای تیرۆرکردنی زانای ئێرانی، موحسین فەخریزادە برایە پەرلەمانی ئێران و پەسەند کرا، دامه‌زراوه‌ی وزەی ئەتۆمی ئێران ناچار دەکات بە دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا ٢٠ و بەرزکردنەوەی ستۆکی یۆرانیۆمی پیتێندراو.
هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا حكوومه‌تی ئێران دژی یاساكه وه‌ستایه‌وه به‌ڵام دوای ره‌زامه‌ندی كۆتایی كۆنسه‌ی پاراستنی ده‌ستوور، حكوومه‌ت ناچار بوو یاساكه په‌سه‌ند بكات.
رێککەوتننامەی ئەتۆمیی، رێگەی بە ئێران دابوو زۆرترین رێژە سەدا ٣،٦٧ یۆرانییۆم بپیتێنێت. بەڵام وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا کە بەڵێنەکانی راگرت، ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی گه‌یانده رێژەی له سەدا ٤،٥.