Büşra Selvi Öğütcen
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٩٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٩٠ ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٥٤٩ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢٢ ملیۆن و ٦٩٩ هه‌زار و ٩٣٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاشدا، هیندستان به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٤٥١ هه‌زار و ٣٤١ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل'یش به تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٧٥ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا لە ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش دوو ملیۆن و ٣١٧ هه‌زار و ١١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
تاكوو ئێستا به تێكڕایی له جیهان یه‌ك ملیۆن و ٩٣٤ هه‌زار و ٣٩٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٦٤ ملیۆن و ٤٦٩ هه‌زار و ١٥٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.