13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به پشت به ئاماره نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٦٠٢ هه‌زار و ٥٣٩ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه: ئه‌مریكا ٢٩٦ هه‌زار و ٧٤٦، ئیسپانیا ١٨٠ هه‌زار و ٤٧٠، ئه‌ڵمانیا ١٤٧ هه‌زار و ٢٠٠، ئیتاڵیا ١٠٩ هه‌زار و ٣٩، تورکیا ٩٨ هەزار و ٨٨٩ ، ئێران ٨٨ هەزار و ٣٥٧ و چین ٧٨ هه‌زار و ١٨٩ کەس.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و ٣٤٢ هه‌زار و ٦٨٥ حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بە په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٩٢ هه‌زار و ٨٩٣ كه‌س.