12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو ئاگرە بڵاوکردەوە کە شەوی پێنجشەممە لە مزگەوتێکی شاری کۆپنهاگن پایتەختی دانمارک کەوتەوە و واپێدەچێت بەمەبەست ئەو مزگەوتە سوتێندرابێت.
عەلی قەرەداغی نووسیویەتی "هەندێک بیروبۆچوونی خراپ لە هەموو ڤایرۆسەکانی جیهان مەترسیدارترن" و رووداوەکەی بە پەلامارێکی نەژادپەرستانە وەسف کردووە.
پێشتریش فاتیح ئالێڤ، سەرۆکی ئەو ناوەندە ئیسلامییەی دانمارک کە مزگەوتەکە بەشێکیەتی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە هەرچەندە لەلایەن رێکخراوە ئیسلامییەکانی دانمارک-ەوە پەیامی هاوخەمیان ئاراستە کراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەرامبەر رووداوەکە، بێدەنگییان هەڵبژاردووە.