Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی دوای گەیشتنی بۆ شاری عولا باکووری رۆژئاوای سعوودیە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٤١یەمین لووتکەی کەنداو، لە لایەن جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان-ەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی ئەو وێنانەی کە لە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، محەمەد بن سەلمان لە فڕۆکەخانەی عولا بە گەرمی پێشوازی لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی کردووە.
لە پێنجی ٢٠١٧دا ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، ھەموو پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند، رێگا وشکانیی، ئاویی و ئاسمانییەکانیان بەڕوویدا داخست و گەمارۆی ئابوورییان خستەسەر، بەوەیش قەیران لە ناوچەی کەنداو سەریھەڵدا.
ئەو وڵاتانە ١٣ پێشمەرجیان بۆ قەتەر داناوە بۆ ھەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەی خستوویانەتە سەری، کە داخستنی کەناڵی ئەلجەزیرە-شیان لەنێودایە.
لە بەرامبەردا قەتەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو مەرجانە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیەتی و، ئیدانەیان دەکات و دەڵێت جێبەجێیان ناکات.
دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەحمەد ناسر سەباح رایگەیاندبوو کە سعوودیە و قەتەر لەسەر کردنەوەی سنوورە وشکانیی، دەریایی و ئاسمانییەکانی نێوانیان رێککەوتوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٤١یەمین لووتکەی کەنداو بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو لەنێویاندا میری قەتەر لە شاری عولا باکووری رۆژئاوای سعوودیە بەڕێوەدەچێت.