Safvan Allahverdi
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئیدانه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر كاروانێکی سوپای توركیا و خه‌ڵكی سڤیل كرد له شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا.
مۆرگان ئۆرتاگوس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی هێرشکردنە سه‌ر كاروانێکی سوپای توركیا و خه‌ڵكی سڤیل لە ئیدلب، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی "پێویسته رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاگربه‌ست له ئیدلب. ئەمڕۆ دوای هێرشه ئاسمانییه ناپاكانهكه کە كاروانێکی سوپای توركیا، خه‌ڵكی سڤیل، تیمه‌كانی هاوكاریی مرۆیی و بیناكان بێ به‌زه‌ییانه كرانه ئامانج. ئیدانه‌ی ئه‌م توندوتیژییه ده‌كه‌ین كه پێویسته كۆتایی پێ بێت".
دوێنێ له میانی رۆیشتنی كاروانێکی سوپای توركیا بۆ خاڵی چاودێریی ژماره نۆی ئیدلب، رژێمی ئه‌سه‌د هێرشێكی ئاسمانیی بۆسه‌ر كاروانه‌كه ئه‌نجامدا كه گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌سی سڤیل و برینداربوونی 12 سڤیلی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه رایگه‌یاندبوو:
''به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نۆهه‌مین خاڵی چاودێری كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پێشێلكارانه به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن رێگاكانی گواسته‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی داخستن بووه‌ته‌وه، كرانه‌وه‌ی رێگاكانی گواستنه‌وه و به‌رگرتن له زیانی گیانیی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی بێ تاوان له ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی نێوان لایه‌نه‌كان، كاتژمێر ٠٥:٣٠ رۆژی ١٩ی ئابی ٢٠١٩، سه‌ره‌تا زانیاری درا به لایه‌نی رووسیا بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاشان گواستنه‌وه‌ی هێزێك بۆ ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد. له میانی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌دا، كاتژمێر ٠٨:٥٥دا، هێرشێكی ئاسمانیی كرایه سه‌ر ئه‌و كاروانه‌مان، له‌و هێرشه‌دا، سێ هاووڵاتیی سڤیل كه له ناوچه‌ی كاروانه‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ی دیكه‌ش برینداربوون".