Muhammet İkbal Arslan,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له لایه‌ن جێگری پارێزگای ئه‌نقه‌ره، بیلال بۆزده‌میر و باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز پێشوازی له عه‌بادی كرا.
له كۆشكی كۆماری له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی له حه‌یده‌ری عه‌بادی ده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و دوو شاندیدا هه‌ردوولا باس له پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و تاوتوێی ته‌وه‌ره ناوچه‌ییه‌كانیش ده‌كه‌ن.
دواتر ئه‌ردۆغان و عه‌بادی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.