Mahmut Geldi
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
ته‌رابلوس - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت لە لیبیا، خالید میشری رایگەیاند كه له وڵاته‌كه‌یدا زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی به‌كرێگیراوی سه‌ربه كۆمپانیای ئه‌منیی رووسی ڤاگنه‌ر هه‌یه.
خالید میشری له گوتارێكیدا بۆ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نووس له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، باسی له‌وه كرد كه رووسه‌كان له باكووری ئه‌فریقادا به دوای شوێنێكدا گه‌ڕاون بۆ مانه‌وه و له لیبیا جێگیربوون.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت لە لیبیا، خالید میشری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە سه‌ربازانی به‌كرێگیراوی ڤاگنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست كه‌سێكیان هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، لەئێستادا دەیانەوێت دەست بەسەر ناوه‌ڕاستی لیبیادا بگرن هه‌ر له وڵاتی چاده‌وه تا کەناراوەکانی باشووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
خالید میشری گوتیشی: "له‌ئێستادا له لیبیادا، زیاتر له حه‌وت هه‌زار بەکرێگیراوی ڤاگنه‌ر هه‌ن و خاوه‌نی فڕۆكهشن. ئه‌مانه له شاری سرت تا دەگاتە شاری جوفرە سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندی خه‌نده‌قن. قڕزابییە كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه (دەکەویتە شاری سرت وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێندرێت) و له بنكه‌ی ئاسمانیی جوفرە ٣٠ فڕۆكه‌یان هه‌یه".
سه‌ربازانی به‌كرێگیراوی كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنه‌ری رووسی له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه له لیبیا چالاکی ئەنجام دەدەن.