Övünç Kutlu
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤٤ دۆلار و شەش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٣ دۆلار و ٩٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٣ دۆلار و ٧٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:١٥ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٧ بەرزبووەوە و به ٤٤ دۆلار و شەش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤١ دۆلار و ١٨ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
دوای ئەوەی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئه‌مریكا دابەزینی توندی بەخۆوەبینی، دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت سەدا ١،٢٣ بەرزبووە و خاوی رۆژئاوای تێكساس-یش سەدا ٠،٥٦.
به‌پێی زانیارییەكانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو ١٠ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل کەمی كردووه. ئه‌وه له كاتێكدایە كه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌و ئاراسته‌یه بوو ٣٦٠ هه‌زار به‌رمیل زیاد بكات.
هەر به‌پێی زانیارییەكانی پهیمانگاکە لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا داخوازی لەسەر نەوت زیادی کردووە، ئەوەیش بۆ ماوەیەکی کورت بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
له‌گەڵ ئەوەیشدا به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌رده‌وام كاریگه‌ری نه‌رێنیی لەسه‌ر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و بەکاربردنی نه‌وت دروست دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا ١٧ مليۆن کەسی تێپەڕاندووە.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ١٠ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ١٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و سێ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٩٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.