30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
ئیدلب – AA
زاندراوه كه میسر به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه‌ی ١٥٠ سه‌ربازی ره‌وانه‌ی باکووری سووریا كردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران له هێڵی به‌رگری گونده‌واری باشووری ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب، جێگیر كراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا ده‌ستی كه‌وتووه، نزیكه‌ی ١٥٠ سه‌رباز له میسره‌وه هاتوون و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حه‌ما كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدایه له فڕۆكه دابه‌زیوون.
ئه‌و ژماره سه‌ربازه كه له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران به هه‌ماهه‌نگی له جموجۆڵدان كراونه‌ته دوو گرووپ.
به‌شێكیان له ناوچه‌ی خان عه‌سه‌ل له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی سه‌راقیب باشووری ئیدلب جێگیر كراون.
سه‌ربازه‌كان چه‌كی سووكیان پێیه و له هێڵی به‌رگری ئه‌م ناوچانه جێگیر كراون.
- رەوشی ئیدلب
لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیار درا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژییەکان" لە سووریا دروست بکرێن کە یەکێکیان پارێزگای ئیدلب لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی (لازقییە، حەمما و حەلەب) بوو.
بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد و هێزە هاوپەیمانەکانی پابەند نەبوون بەم بڕیارەوە و لەڕێی لەشکرکێشییەوە جگە لە پاریزگای ئیدلب هەر سێ ناوچەکەی دیکەیان کۆنترۆڵکردەوە و دواترهەموو سەرنجەکانیان خستەسەر ئیدلب.
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨‌دا تورکیا و روسیا بۆ وەستاندنی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاگربەستی سووریا رێککەوتنی سۆچی-یان ئەنجامدا.
سوپای ئەسەد دوای رێککەوتنەکە بۆ ماوەیەک پەلامارەکانی راگرت، بەڵام دواتر دووبارە دەستی بە هێرش کردەوە و لە ئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەست پێ کرد.
رژێم و پشتیوانانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له شارۆچكه گرنگه‌كانی ئیدلب و باشووری و باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه، باكووری حه‌ما و گونده‌واره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه و گونده‌واره‌كانی خۆرئاوا و باشووری حه‌له‌بیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
له كاتی لێكتێگه‌یشتنی سۆچی-یه‌وه تا ئێستا له هێرش و په‌لاماره‌كانی رژێم و پشتیوانانیدا بۆسه‌ر ئیدلب، زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنجی ئادار له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، لێكتێگه‌یشتنێكی نوێیان واژووكرد. ئاگربه‌ست له رۆژی شه‌شی ئاداره‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای پێشێلكارییه ناوهناوهكانی رژێم و پشتیوانانی، به‌ڵام پابه‌ندیی به ئاگربه‌سته‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌یه.