Sarp Özer
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
پراگ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: ''سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە بە بیانووی بێ مانا سوپای تورکیا دەکەنە ئامانج و بە لێدوانی نادادپەروەرانە و ناڕەوا دەیکەنە بابەتی مشتومڕی سیاسیی خۆیان و لۆمەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەکدارەکان و بەرهەمهێنەرانی دەکەن کە دەستێکی باڵایان هەیە لە سەرکەوتنەکانی سوپای تورکیادا و رەوانەی ئیرادەی گەلە ئازیزەکەمانیان دەکەین''.
خولوسی ئاکار دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن واڵاس و تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە لەندەن، سەردانی پراگ پایتەختی کۆماری چیکی کرد.
ئاکار لە فڕۆکەخانەی ڤاسلاڤ هاڤڵ لە رێوڕەسمێکی سەربازییدا، لەلایەن جێگری وەزیری بەرگریی کۆماری چیک، دانیاڵ بلازکۆڤیج و باڵیۆزی تورکیا لە پراگ، ئەگەمەن باغش و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە رێوڕەسمێکی پێشوازییدا کە لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە پراگ سازکرابوو، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگای تورکیا و رێکخراوە کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەوە.
خولوسی ئاکار دوای رێوڕەسمی پێشوازیکردن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە رۆژەڤ دایەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو لێدوانانەی دەرهەق بە سوپای تورکیا و پیشەسازی بەرگریی ناوخۆیی نیشتمانییەکەی دەکرێت، رایگەیاند: ''سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە بە بیانووی بێ مانا سوپای تورکیا دەکەنە ئامانج و بە لێدوانی نادادپەروەرانە و ناڕەوا دەیکەنە بابەتی مشتومڕی سیاسیی خۆیان و لۆمەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەکدارەکان و بەرهەمهێنەرانی دەکەن کە دەستێکی باڵایان هەیە لە سەرکەوتنەکانی سوپای تورکیادا و رەوانەی ئیرادەی گەلە ئازیزەکەمانیان دەکەین''.
گوتیشی: "سرووشتیترین چاوەڕوانی ئێمە لە هەموو لایەک ئەوەیە سوپاکەمان کە بیلبیلەی چاوی وڵاتەکەمانە لە هەموو جۆرە مشتومڕێکی رۆژانە و ململانێیەکی سیاسیی دوور بخرێتەوە و نەکرێتە ئامرازێکی سیاسیی".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرۆسەی ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ، باسی لەوە کرد کە تورکیا پشتیوانی لە سیاسەتی دەرگای کراوەی ناتۆ دەکات.
خولوسی ئاکار ئاماژەی بەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە کرد کە لە مانگی حوزەیراندا لە مەدرید واژووکرا و گوتی: "چاودێری ئەوە دەکەین کە سوید و فینلاند بەڵێنەکانیان لە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکەدا بەجێ نەگەیاندووە. چاوەڕوانین هەنگاوی بەرجەستە بنێن لەبارەی کۆتاییهێنان بە پشتیوانیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و هەڵگرتنی سنوورداری سەر هەناردەکردنەکان. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بابەتێکە کە بەتایبەتی لەلایەن رای گشتیی تورکیاوە بە هەستیاری چاودێری دەکرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە شەڕانگێزی و ئیستفزازییەکانی لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید، رایگەیاند: "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کردە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستییەوە لە وڵاتێکدا کە خوازیاری بوونە ئەندامە لە ناتۆدا دەرهەق بە سەرکۆماری وڵاتێک کرا کە ٧٠ ساڵە ئەندامی ناتۆیە. داوا لە سوید دەکەین دەستبەجێ رێوشوێن بگرێتەبەر. ناکرێت بێ دەنگ بێت بەرامبەر ئەوە. لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەوێ دەکەین".