Hawkar Yaseen
18 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
هەولێر AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سوپاسالاری تورکیا، یاشار گولەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری پێشوازییان لێکرا.
خولوسی ئاكار لە سەرەتای سەردانەکەیدا بۆعێراق چووە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، عێراق جومعە عەناد ئەلجبووری و سەرۆکوهزایرانی عێراق مستەفا کازمیدا کۆبووەوە، بڕیاریشە سبەی لە هەولێر لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبێتەوە.
خولوسی ئاکار لە کۆبوونەوەکانیدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و زیادکرنی هەماهەنگییەکان و پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەن.
