Muhammed Emin Canik
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
بۆینس ئایر س - AA
لە ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلە روویدا.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی ٢٧ کیلۆمەتر باشووری خۆرئاوای شاری پۆسیتۆ-ی سەربە ولایەتی سان جوان بووە، لە قوڵایی ١٤،٣ کیلۆمەتر روویداوە.
دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری سۆنامی نەدراوە و ، تا ئێستاش زیانە گیانیی و ماددییەکان نەخراوەتەڕوو.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە زۆر شوێنی ئەو وڵاتە هەستی پێکراوە.