Sarp Özer
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریا، كه لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە كۆنترۆڵ كراوەتەوە، منداڵان خۆشحاڵیی خۆیان به‌گه‌یشتن به ژیانێكی دڵنیاتر ده‌رده‌بڕن و ئه‌و خۆشییه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا به‌شده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سنووریی نێوان سووریا و توركیا له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تیی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی دژ به مه‌ترسیی تیرۆریستییان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سوپای سووریای ئازاد به ته‌واوی كۆنترۆڵی جه‌رابلوسی كرد.
سه‌ربازه‌كان كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، گونده‌كانی ئهلوانیه، خهیمهر و ئاشاغی كاراكویویان لە باشووری خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌كه له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككرده‌وه و چوونه ناو هەریەک لە گونده‌كانی تهلعهتیه و حه‌جاجی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چۆبانیه، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌یلی لە توركیا.
كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی جه‌رابلوس له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاده‌وه، خۆشحاڵیی منداڵانی ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به ته‌واوەتی كۆنترۆڵكرا، منداڵان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به‌یاریكردن كرد، خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌ربازه‌كان ده‌ربڕی.
دوو منداڵ به‌ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د (هه‌شت ساڵ) و ئیبراهیم (شه‌ش ساڵ)، باسیان له‌وه‌كرد كاتێک رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا بووه، هه‌مووان له ترس‌دا ژیاون، گه‌واهیده‌ری له سێداره‌دانی خه‌ڵكی بوون و زۆر ترساون، به‌ڵام ئێستا دلخۆشن به رزگاركردنی شارۆچكه‌كه.
محه‌مه‌دی (15 ساڵان) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زۆر دڵخۆش بووه به بینینی سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاد و گوتی: "كاتێک رێكخراوی تیرۆریستیی داعش شارۆچكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، رێگه‌یان نه‌ده‌دا له شارۆچكه‌كه بچینە دەرەوە، ئه‌و منداڵانه‌ی نهچوونایە بۆ نوێژی هه‌ینی دهستبهسهردهكران، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه لێیان ده‌درا".
محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد شایەتی له سێداره‌دان بووه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و رووداو و ساته پڕ ترسانه به‌سه‌رچوون و تێپه‌ڕیون.
- ئاسه‌واره‌كانی داعش له شارۆچكه‌كه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ئاسه‌واره‌كانی داعش تا ئێستا له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
ئه‌و ستوونانه‌ی له مه‌یدانی شه‌هیدانی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه دانراون، رووی بێبه‌زه‌یی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش نیشان ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی داعشه‌وه ده‌ستگیرده‌كران، له‌لایه‌ن دادگاكانی
رێکخراوەکەوە دادگاییدهكران، پاشان له‌و مه‌یدانه‌دا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرا، پاشانیش سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو به‌سه‌ر ئه‌و ستوونانهوه نمایشكراوه.
له‌سه‌ر دیواری زۆرێك له خانووه‌كانی شارۆچكه‌كه ئه‌و نوسراو و وێنانه به‌دیده‌كرێن كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌وه نووسراون و نه‌خشێنراون، دوای رزگاركردنی شارۆچكه‌كه سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاد ئه‌و نوسراوانه‌یان سڕیوەتەوە و لەجێگەیان نووسراویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سوپای سووریای ئازاد نووسیوه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، فه‌رمانده‌ی هێزی حه‌وته‌می سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، عه‌قید عه‌بدولڕه‌حمان ئهلحهلاك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد عه‌ره‌ب، كورد و توركمانه‌كان پێکەوە كۆبوونه‌ته‌وه و شارۆچكه‌كه‌یان رزگار كردووه.
حهلاك باسی له‌وه كرد كه پاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كۆنترۆڵی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه و گوتی: "به‌رده‌وامین له پێشڕه‌ویی. داعش له پاش خۆی خانووه‌كانی بۆمبڕێژكردووه. كاره‌كان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه درێژه‌ی هه‌یه. ئامانجمان رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه".