Barış Seçkin
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
رۆما – AA
ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ستی پێكردووه له شاری میلانۆ له ئیتاڵیا ئیدانه كرا.
سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م "خشڵی ئاشتی Arco della Pace" له میلانۆ گردبوونه‌وه و ئیدانه‌ی هێرشی رووسیایان كرد بۆ سه‌ر ئۆكراینا كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین مه‌ده‌نی كه منداڵیشیان له‌نێودان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خۆپیشانده‌ران كه ئاڵای ئۆكراینا و بووكه‌ڵه‌یان به ده‌سته‌وه بوو، زوو زوو دروشمه‌كانی "بژی ئۆكراینا"، "ئازادی" و "پوتینی بكوژ"یان ده‌گوته‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی میلانۆ، گیوسێپ سالا كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردبوو، رایگه‌یاند: "ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته ئاشتی ببێته خه‌ونێكی به‌رجه‌سته. یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار منداڵ هه‌وڵده‌ده‌ن به هۆی جه‌نگه‌وه له ئۆكرایناوه هه‌ڵبێن بۆ ئه‌ورووپا. پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ئۆكراینییه‌كان بكرێت و پێویسته ئه‌ورووپاش به‌م جۆره پێشوازییان لێ بكات".
چالاكوان ئیلدا گیوسهپینا كه ته‌مه‌نی ٥٨ ساڵه رایگه‌یاند: "پێویسته (ده‌وڵه‌تان) به‌رامبه‌ر ئه‌مه بكه‌ونه خۆ، چونكه ئه‌م جه‌نگه بۆ ته‌واوی جیهان خراپه. هیوادارم كۆتایی بێت. له دوای جه‌نگی دووەمی جیهانیی كه ئه‌و كات ٨-٩ ساڵ بووم، چاوه‌ڕێی هاتنی جه‌نگێكی دیكه‌م نه‌ده‌كرد".
ئێواره‌ش "خشڵی ئاشتی" به ره‌نگه‌كانی ئاڵای ئۆكراینا كه زه‌رد و شینن، رووناککرایەوە.