Bahtiyar Abdülkerimov
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
کیێڤ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیریشوک ئاماژەی بەوەکرد کە لە وڵاتەکەیدا ٥٦٢ دیلی جەنگ هەیە کە سەربازی سوپای رووسیان.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی ناوخۆیی، ڤیریشوک سەبارەت بە ژمارەی ئەو دیلانەی جەنگی رووسیا کە لە وڵاتەکەیدان، باسی لەوەکرد کە ٥٦٢ دیلی جەنگ کە سەربازی سووپای رووسیان لە ئۆکراینا دەستبەسەرن، لەگەڵ ئەوەشدا تەرمی سەربازانی رووسیشیان لایە و، بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو دیلانەدا دەکەن.
ڤیریشوک ئەوەشی خستەڕوو کە زانیاری سەبارەت بە دیلەکانی جەنگی رووسیا و تەرمەکانیان ئامادە دەکەن و دەیدەن بە لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەیشکرد کە زۆربەی دیلە رووسەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ رووسیا.