Yusuf Özcan
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
پاریس - AA
له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، هه‌زاران كه‌س به هه‌ڵگرتنی مه‌شغه‌ڵ خۆپیشاندانیان دژ به چاكسازی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن-ی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا له‌باره‌ی خانه‌نشینی.
له‌سه‌ر بانگهێشتی زۆرێك له سه‌ندیكاكان، خۆپیشانده‌ران جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه‌كانیان دژ به چاكسازی بواری خانه‌نشینی، به‌و مهشغهڵانهی هه‌ڵیانگرتبوو له مه‌یدانی نه‌یشن-ه‌وه تا مه‌یدانی ریپابلیك رێپێوانیان سازكرد.
خۆپیشانده‌ران كه داوای كشانه‌وه‌ی چاكسازییه‌كه‌یان ده‌كرد دروشمیان دژ به ماكرۆن و چاكسازیه‌كه به‌رز كرده‌وه و هوتافیان له دژیان كێشا.
هاوكات له شاره‌كانی وه‌ك دیژون، روان، لیۆ نانت، بوردو، سترازبێرگ و رین چالاكی و خۆپیشاندانی مه‌شغه‌ڵ سازكرا.
چاكسازی له بواری خانه‌نشینیدا له فه‌ڕه‌نسا، ماوه‌یه‌كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته‌دا، به‌و هۆیه‌وه له ٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا مانگرتن دژ به‌و چاكسازیه به‌رده‌وامه، كه درێژترین مانگرتنه له ماوه‌ی ٣٤ ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته‌دا. له پاڵ مانگرتنه‌كاندا خۆپیشاندان سازده‌كرێت كه ناو به ناو توندوتیژی لهدهكهوێتهوه.
حكوومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كه، سه‌ندیكاكانیش پێداگرن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی.