Tevfik Durul
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانكۆی توركی-ئه‌ڵمانی نموونه‌یه‌كی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات و سمبوولی هاوبه‌شیی تورك-ئه‌ڵمانیه.
مێركڵ كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی كار له ئیستانبوڵه. له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بینای نوێی زانكۆی توركی-ئه‌ڵمانی كه به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
مێركڵ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و زانكۆیه هه‌لی پێشخستن بۆ خوێندكاران و كۆمه‌ڵگاكانیان ده‌ڕه‌خسێنێت، خوێندكارانی ئێره هاوكارن له به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ، باسی له گرنگیی په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌ت و حكوومه‌ته‌كان كرد به دیالۆگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له رێگه‌ی پردی په‌روه‌رده‌وه دامه‌زراوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی تورك-ئه‌ڵمان له‌بواری زانست‌دا خاوه‌نی ره‌گێكی قوڵه كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه.
گوتیشی: ''زانكۆی توركی-ئه‌ڵمانی نموونه‌یه‌كی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات و سمبوولی هاوبه‌شیی تورك-ئه‌ڵمانیه''.