Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
خۆپیشاندانەکان لەدژی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ پێی نایە دووەم رۆژ.
لەدژی سەرکەوتنی کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک لە هەریەک لە نیۆیۆرک، واشنتۆن، باڵتیمۆر، فیلادلفیا، رۆژئاوای لۆس ئەنجیلۆس، سان فرانسیسکۆ و ئۆکلاند خۆپیشاندان بەردەوامە.
هاووڵاتیان لە نیویۆرک دروشمی "ئەو سەرۆکی من نییە"یان بەرزکردۆتەوە و لەبەردەم کۆشکی سپی و تاوەری ترەمپ گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
بە هەمان شێوەیش بە هەزاران قوتابی لە زانکۆی کالیفۆرنیا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پرۆتیستۆی دەرچوونی ترەمپ-یان کرد بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا.
لە لۆس ئەنجیلۆس و میناپۆلس-یش خۆپیشاندەران چەند شەقامێکی سەرەکیان بە رووی هاتوچۆوە داخست.
لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاو کردەوە و بە کارێکی نادادپەروەرانەی وەسف کرد.
لەڕوونکردنەوەکەدا ترەمپ دەڵێت "هەڵبژاردنێکی شەفاف و سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو لە ئێستادا ئیدانەی هەڵبژاردنەکان و گەورەکردنی لەلایەن میدیاکانەوە کارێکی نادادپەروەرانەیە".