Salih Okuroğlu,Zeynep Katre Oran
11 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
بەهۆی کارەکانی لە بواری "داماڵینی جیهان لە چەکی ئەتۆمیی" خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٤ لە بواری ئاشتیی بەخشرایە ڕێکخراوی ژاپۆنی، نیهۆن هیدانکیۆ.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە پەیمانگای نۆبڵی نەرویجی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو، ناوی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە بە شایستە دانراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٤ لە بواری ئاشتییدا.
لەو ڕاگەیاندراوەی بڵاوکراوەتەوە باس لەوە کراوە ئەم بزووتنەوەیە کە بە "هیباکوشا" ناسراوە و لەلایەن ڕزگاربووانی هێرشە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناگازاکی دامەزراوە، بەهۆی کار و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە جیهانێکی داماڵدراو لە چەکی ئەتۆمی و جارێکی دیکە چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێندرێتەوە، بە شایستەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دانراوە.