Kaan Bozdoğan
11 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2024
بێلگراد - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەڕمی لە بێلگرادە، لەلایەن سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ پێشوازی لێکرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سربیا لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەکە ڤوچیچ پێشوازی لێکرا و، لە پاش سرودی نیشتمانی هەردوو وڵات حەوت تۆپ تەقێندرا.
%2FNew%20folder%2FAA-35885047.jpg)
دوای ئەوەی سەرکۆمار ئەرۆغان و ڤوچیچ سڵاویان لە تیمی پێشوازی کرد، تەوقەیان کرد و وێنەیان گرت. دواتر هەردوو سەرکردە شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
سەرکۆمار ئەردۆغان و ڤوچیچ بەمەبەستی کۆبوونەوەی دووقۆڵی چوونە سەرۆکایەتی کۆمار.
%2FNew%20folder%2FAA-35885262.jpg)
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری ئەمنیی و سیاسەتی دەرەوەی سەرکۆمار، ئاکیف چاغتای کڵچ و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی، هالوک گۆرگون و سەرۆکی دەستەی خوێندنی باڵا، پرۆفیسۆر د. ئەرۆڵ ئۆزڤار ئامادەبوون.
پاش ڕێوڕەسمی پێشوازی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری سربیا بەڕێوەچوو و ناساندنی شاندەکان بە یەکتری، سەرکۆمار ئەردۆغان و ڤوچیچ کۆبوونەوە.