Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
قودس – AA
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی داوای کرد کە بێنیامین ناتانیاھۆ لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوور بخرێتەوە.
ڕۆژنامەی ھائارتز-ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە: "پێویستە بەپەلە و بە دەنگدان، بێنیامین ناتانیاھو لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە".
ڕۆژنامەکە بۆ سەرکردەی ئەو پارتانەی ئیسرائیل کە لە حکوومەتەکەی بێنیامین ناتانیاھو بەشدارن ڕایگەیاندووە: "ئێستا داھاتووی وڵات لەدەستی ئێوەدایە، بۆیە لەم کاتە چارەنووسازەدا، بەرپرسیارێتی خۆتان نیشان بدەن و کارێکی ڕاست بکەن"، ئەوەیش (وەک ئاماژەیەک بۆ دوورخستنەوەی بێنیامین ناتانیاھو لە دەسەڵات).
ئاماژەی بەوەیشداوە: "ئەو پەیامەی کە ناتانیاھو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردبووەیەوە و تیایدا سوپا و دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل بەکەمتەرخەمی لە ڕووداوەکانی ٧ی تشرینی یەکەم تۆمەتبار کرد، وا پێویست دەکات کە بەپەلە لە پۆستی سەرۆکوەزیران، دوور بخرێتەوە".
باسی لەوەیش کردووە: "سەرەڕای ئەوەی ناتانیاھو، پەیامەکەی سڕییەوە و بە لاوازی داوای لێبوردنی کرد، بەڵام پێویستە ئیسرائیلییەکان، سەرۆکی ئیسرائیل و ئەندامانی پەرلەمان و حکوومەت، ھەروەھا بەرپرسانی دەزگای ئاسایش، دەبێت یەکجار بۆ ھەمیشە درک بەوە بکەن کە بەردەوامبوونی بێنیامین ناتانیاھو وەک سەرۆکوەزیران لەم کاتە چارەنووسسازەدا، قومارکردنە بە داھاتووی ئیسرائیل".
ڕۆژنامەکە پێیوایە: "ھەموو تاوانە سیاسییەکانی ناتانیاھو، کە لێرەدا ناتوانرێت بژمێردرێن ، بە بەراورد بەو کارە دڕندانەیە کە بەرامبەر بە فەرماندە ئەمنییەکان لە سەردەمی جەنگدا ئەنجامی داوە، کەمترن".
ڕاشیگەیاندووە: "ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاخ بۆ دەوڵەتێک کە (ناتانیاھۆ) لە سەختترین ساتەکانی مێژووی خۆیدا بەڕێوەی دەبات ، ئاخ بۆ ئەو سەرباز و مەدەنیانەی کە گیانیان لە دەستداوە".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو: "لەبەر ئەوەی ناتوانرێت چاوەڕوان بکرێت کە کەسێکی لەو جۆرە کارێکی ڕاست بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە، ھەروەھا بەرپرسیارێتی لە ڕووداوەکانی ۷ی تشرینی یەکەم لەئەستۆ ناکرێت ، بەڵام دەبێت پارت و ھاوپەیمانەکانی ، ئەو کارە بۆ ئەو بکەن."
ڕۆژنامەی ھائارتز ئاماژەی بەوەیشداوە: "پێویست ناکات قەبارەی ئەو ساتەوەختە، هەروەها ئەوەی ئێستا کە لە مەترسیدایە، ڕوون بکرێتەوە".