Ahmed Gouda
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
غەززە – AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، موسا ئەبو مەرزوق ڕایگەیاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین لە ھەمبەر دۆخەکە بێ دەنگە کە ئەوەیش جێگای سەرسوڕمانە.
موسا ئەبو مەرزوق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی(جەزیرە) گوتی: "ئێمە چاوەڕانی کاری زیاترمان لە حزبوڵڵا و برایانمان لە کەناری ڕۆژئاوا دەکرد، بەڵام لە ھەڵوێستی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین سەرمان سوڕماوە لەوەی تا ئێستا لە ھەمبەر دۆخەکە بێ دەنگە".
گوتیشی: "دەنگی باش لەنێو بەرپرسانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستیندا ھەیە، بەڵام دەنگەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بانگەشەی زۆر دەکەن".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕاشیگەیاند، ژماریەک زۆری بیانی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ئەندامانی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستن و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە، بەنھێنی داوایان لە وڵاتانی رۆژئاوا کردووە کە حەماس لەناو ببەن.