Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
خه‌دیجه جه‌نگیز ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی كه له كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ كوژرا رایگه‌یاند، "هێشتا نازانین ته‌رمی جه‌مال له‌كوێیه. له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه نه‌دراوه. هێشتا پرسه‌ی بۆ نه‌گیراوه. ئه‌مه له ئیسلامدا قبوڵناكرێت. ئه‌مه دوایین ئه‌ركه كه پێویسته له‌سه‌رمان جێبه‌جێی بكه‌ین".
جه‌نگیز وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی Ian Pannelی دایه‌وه له كه‌ناڵی ABC Newsی ئه‌مریكی.
جه‌نگیز رایگه‌یاند: "هێشتا نازانین ته‌رمی جه‌مال له‌كوێیه. له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه نه‌دراوه. هێشتا پرسه‌ی بۆ نه‌گیراوه. ئه‌مه له ئیسلامدا قبوڵناكرێت. ئه‌مه دوایین ئه‌ركه كه پێویسته له‌سه‌رمان جێبه‌جێی بكه‌ین".
ناوبراو بانگه‌وازی كرد له سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات لێكۆڵینه‌وه‌كان جێگای متمانه بن و گوتی، "پێویسته سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ت بكات و وه‌ك تراژیدیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بیری لێ بكاته‌وه. پێویسته ئه‌م تێڕوانینه به‌رله سیاسه‌تی و دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بێت".
رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی 2ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له ئیستانبوڵ، جارێكی دیكه نه‌بینرایه‌وه. به‌رپرسانی سعوودیه دواتر رایانگه‌یاند كه خاشقچی له ئه‌نجامی دمهقاڵهیهكی ناو كۆنسولخانهكه، گیانی له‌ده‌ست داوه.