Enes Kaplan,Mehmet Tosun
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
نیكۆسیا – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌وان بۆ داننان به كۆماری توركی قوبرسی باكوور له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه، رایگه‌یاند: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ دوودڵییه‌ك له ئارادا نییه، له‌مباره‌یه‌وه زوو زوو له‌گه‌ڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام) عه‌لیێڤ'ی برام ده‌دوێین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی هالا سوڵتان، بۆ میدیاكاران دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌وان بۆ داننان به كۆماری توركی قوبرسی باكوور له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه، رایگه‌یاند: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ دوودڵییه‌ك له ئارادا نییه، له‌مباره‌یه‌وه زوو زوو له‌گه‌ڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام) عه‌لیێڤ'ی برام ده‌دوێین. ئیدی ئێمه نامانه‌وێت بڵێین 'باكوور و باشوور'. ئیدی ده‌ڵێین 'توركی قوبرس' و به‌م جرۆره بۆ بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانین. له‌مه‌ودوا ئاوایش به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌یش كه له بابه‌تی ئه‌فغانستاندا نیگه‌رانن، ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك چۆن تاڵیبان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌نجامدا، پێویسته ئاساییتر كۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بدات".