Islam Doğru
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و جێڵ'ی هاوسه‌ری له په‌یامێكدا هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانییان له موسڵمانان پیرۆز كرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند بایدن له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژن و رێوڕه‌سمی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌ج له كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه واتای تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێ و ئاماژه‌ی بههوه داوه كه گه‌لی ئه‌مریكا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار ڤاكسینی به وڵاتی جیهان به‌خشیووه كه وڵاتی موسڵمانیشی له‌نێودان و پێویستییان به ڤاكسینه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاتووه: "من و جێڵ له ناخی دڵمانه‌وه سڵاو بۆ ئه‌وانه ده‌نێرین كه له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن. به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه هیواخوازم جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببات. جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت".