Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
27 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
جەرابلووس – AA
بەپێی زانیارییە بەرایییەکان لە ئاکامی ئەنجامدانی دوو هێرشی تیرۆریستی لە رێگای تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کە لە دوو خاڵی قەزای جەرابلووس باکووری سووریا بە شێوەی هاوکات ئەنجام دران، پێنج مەدەنی بریندار بوون.
بە شێوەی هاوکات دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە هەردوو گوندی تەل عەلی و سەلجە لە قەزای جەرابلووس کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە تیرۆریستان پاك کراونەتەوە، تەقینەوە.
لە ئاکامی ئەو دوو هێرشە تیرۆریستیەدا پێنج کەس بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی جەرابلووس.
هێزە ئەمنییە خۆجێیەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و ئەگەری ئەوە هەیە، هێرشەکان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجام درابن.
لەلایەکی دیکەوە لە ئاکامی هێرشی یەپەگە/پەکەکە لە منبج-ەوە بۆ سەر گوندەکانی عەرەب حەسەن، مەغاییر و بوڵدوگ لە باشووری جەرابلووس کە لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە ئەنجام درا، بەیانیی ئەمڕۆ سێ مەدەنی بریندار بوون.
یەپەگە/پەکەکە کە بەردەوامە لە داگیرکردنی تەل رەفعەت و منبج، زوو زوو لەو دوو ناوچەیەوە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات و ناوچەکانی باب، عەزاز، جەرابلووس و عەفرین بە ئامانج دەگرێت.