Ahmet Furkan Mercan
21 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2022
تۆکیۆ - AA
دوو کەشتیی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی چین لە دەوروبەری دوورگە کێشە لەسەرەکانی سەنکاکو لە دەریای چینی خۆرهەڵات چوونە ناو سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن.
فەرماندەیی ١١ی ناوچەی ئاسایشی کەناراوەکان لە قەزای ناها لە پارێزگای ئۆکیناوا رایگەیاند دوو کەشتی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆنیان بەزاندووە.
کەشتییەکان تاکوو ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای دوورگەی ئوۆتسوری نزیک بوونەتەوە و لە کەشتییە ماسیگرەکانی ژاپۆن نزیک بوونەتەوە.
دوای هۆشداریدان بە کەشتییەکانی چین لەلایەن کەشتییەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ژاپۆن، کەشتییەکان ناوچەکەیان جێ هێشتووە.
NHK بڵاوی کردەوە کە ئەمساڵ ١١ەمین جارە کەشتییەکانی چین سنوورە ئاوییەکانی ژاپۆن دەبەزێنن.
- دوورگە کێشە لەسەرەکان
دوورگە کێشە لەسەرەکان لە دەریای چینی خۆرهەڵات کە ژاپۆن بە "سەنکاکو" و چینیش بە "دیائۆیو" ناویان دەبات لە پێنج زنجیرە دوورگە و سێ بەردەڵان پێک هاتوون.
لە کاتێکدا کەس لەو زنجیرە دوورگانەدا ناژی، لەمێژە کێشە لەسەر سەروەرێتی ئەم زنجیرە دوورگانە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروست بووە.