Seyit Aydoğan
21 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2022
تۆرۆنتۆ - AA
لە ویلایەتی مانیتۆبا لە کەنەدا ئەو گەرمایەی کە لەسەرووی پلە ئاساییەکانی وەرزدایە ژمارەی پێوانەیی ١٣٤ ساڵی شکاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە خزمەتگوزاری کەشناسیی کەنەداوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی پێوانەکانی کۆتایی ھەفتە پلەی گەرمی لە شاری وینیپێگ بە ٣٧ پلەی سەدی تۆمارکراوە و بەم شێوەیە ژمارەی پێوانەیی ھەمان کاتی ساڵی ١٨٨٨ لە شارەکە کە ٣٣،٣ پلەی سەدی بووە شکاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە زۆربەی شارەکان لە سەرتاسەری ویلایەتەکە لە کۆتایی ھەفتەدا پلەی بەرزی گەرمایان بەخۆوە بینیوە.
بەپێی ئەمە پلەی گەرمی ٣٦،٩ پلەی سەدی کە لە شاری کارمان تۆمارکرابوو، ژمارەی پێوانەیی ١١١ ساڵی تێپەراندووە کە لە ساڵی ١٩١١ بە ٣٢،٨ پلە تۆمار کرابوو .
ھاوکات ٣٤،٨ پلەی گەرمیی شاری سپراگ، ژمارەی پێوانەیی ٣٤،٤ی ساڵی ١٩٣٣ی تێپەڕاند و ژمارەیەکی نوێی تۆمارکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، پلەگانی گەرما لە سەرانسەری ٢١ شاری ویلایەتی مانیتۆبا و پایتەختی ویلایەتەکە وینیپێگ کە ژمارەی پێوانەییان شکاندووە بە گەرمترین مانگی حوزەیران لە ماوەی ١٣٤ ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە.
لە شاری تۆرۆنتۆ کە گەورەترین شاری کەنەدایە، لەسەرتای ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما گەیشتە ٣٢،١ پلەی سەدی و ژمارەی پێوانەیی گەرمای تۆمار کرد، بەمەش بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو بە ٣١،١ پلە لە ساڵی ١٩٤٤ی تێپەڕاند.