Dildar Baykan
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر ئه‌و لێپرسراوه چینیانه‌ی کە به‌رپرسن له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی هۆنگ كۆنگ-دا.
دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی به‌ناوی ''مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای دیموكراسی هۆنگ كۆنگ''ی واژووكردووه كه له لایه‌ن هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كراوه و ئاراسته‌ی خۆی كرابوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە ''ئه‌م پرۆژه یاسایه‌م له‌به‌ر رێزی سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ و گه‌لی هۆنگ كۆنگ واژووكرد. ئه‌م پرۆژه‌یه ئامانجی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ته‌كانی چین و هۆنگ كۆنگ جیاوازییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه بكرێته‌وه له‌به‌رده‌م ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وامدا''.
پرۆژه یاساكه كه له لایه‌ن سیناتۆری كۆماری، ماركۆ روبۆیۆ-وه پێشكه‌ش كرابوو و له لایه‌ن هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كرا، پشتیوانییه‌كی زۆری كۆماری و دیموكراتەکانی به‌ده‌ستهێنا.
- شه‌پۆلی توندی خۆپیشاندانه‌كان
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له مانگی حوزه‌یراندا له هۆنگ كۆنگ دژبه پرۆژه‌یاسای گه‌ڕانه‌وه بۆ چین ده‌ستیپێكردووه له هه‌فته‌كانی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادان و رووداوی توندوتیژی له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران لێكهوتهوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه له ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا به فه‌رمی كشێندرایهوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به داخوازی ''چاكسازی دیموكراسی'' بڕیاریاندا درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان بده‌ن.
خۆپیشانده‌ران پێنج داواكاری ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وانیش بریتین له؛ كۆتاییهێنان به له‌قه‌ڵه‌مدانی خۆپیشاندانه‌كان به ''راپه‌ڕین'' كه له دوای كشانه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه به‌و شێوه‌یه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، دروستكردنی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژی پۆلیس، ده‌ركردنی لێبوردن بۆ خۆپیشانده‌ره دهستبهسهرکراوەکان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی سیاسیی له شاره‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.