Lokman İlhan
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
بۆگۆتا - AA
دوای خۆپیشاندانه‌كان له كۆڵۆمبیا كه به مانگرتن له ٢١ی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستیپێكرد، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان دووه‌م مانگرتن راگه‌یه‌ندرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له زۆر ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان رێكده‌خرێت.
رێپێوانه‌كان كه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له زۆر خاڵی بۆگۆتای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چن، هاوكات له شاره گرنگه‌كانی وه‌ك بوكارامانگا، بارانگقیلا، كالی، كارتاگیلا، مانیزالێس، ئیباگوی و میدیلین خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری رێكخرا.
گرووپه‌كانی سه‌ندیكای كرێكاران و خوێندكاران كه له پاركی نیشتمانی له بۆگۆتا هاتنه سه‌ر شه‌قام، له گۆڕه‌پانی بۆلیڤار گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران كاردانه‌وه‌یان نیشاندا له به‌رامبه‌ر بوونی پۆلیسی یه‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان له رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ESMAD له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هوتافیان له دژی ئه‌و یه‌كه‌یه گوته‌وه.
پاشان پۆلیسه‌كان له‌سه‌ر هۆشداری كارمه‌ندانی چاودێری رای گشتیی Defensoria del Pueblo، كه به فه‌ڕمی كار له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات گۆڕه‌پانه‌كه‌یان چۆڵكرد، به‌مه‌یش گرژیی كۆتایی هات. پاشان نزیكه‌ی سێ هه‌زار خۆپیشانده‌ر كه تا كۆتایی رۆژ له گۆڕه‌پانه‌كه مانه‌وه به‌بێ هیچ رووداوێك بڵاوه‌یان لێ‌كرد.