Emirhan Demir,Muhammet Torunlu
21 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ڕێنمایی زۆر یەکلاکەرەوەی دەرکردووە بۆ لەناوبردنی ئێران لەسەر ڕووی زەوی، ئەگەر ھەوڵی جێبەجێکردنی ھەڕەشەکانی بۆ کوشتنی بدات.
دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ " NewsNation" باسی لە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئێران ھەڕەشەکانی بۆ کوشتنی جێبەجێ بکات، ئەوە گوتی: " ئەگەر ھەر شتێک ڕووبدات، ھەموو وڵات دەتەقێتەوە، بەدڵنیاییەوە بە ھێزێکی زۆر توند لێیان دەدەم".
ڕاشیگەیاند کە ڕێنمایی زۆر یەکلاکەرەوەی لەوبارەیەوە دەرکردووە و گوتی: " ئەگەر شتێک ڕووبدات، ئەوە ئێران لەسەر ڕووی زەوی بوونی نامێنێت".