Mümin Altaş
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی باڵای لیبیا، محەمەد مەنفی.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٧مین کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە، بەردەوامە لەسەر دیدار و کۆبوونەوەکانی.
لە چوارچێوەیەشدا پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی باڵای لیبیا، محەمەد مەنفی.
دیدارەکە بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.