واشنتۆن
سوپاسالاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا مارتین دیمپسی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ستراتیژی سه‌رۆك ئۆباما له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كان دژی داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا پێشنیاری به‌كارهێنانی هێزی وشكانی ده‌كات.
سوپاسالاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا مارتین دیمپسی و وه‌زیری به‌رگری جاك هیگڵ به‌شدارییان له دانیشتنی ستراتێژی ئه‌مریكا دژ به داعش له كۆمیته‌ی خزمه‌تگوزاری هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی واشتنۆن به‌رامبه‌ر به داعش دایه‌وه.
له‌مباره‌وه دیمپسی پشتیوانی له ستراتێژییه‌كه‌ی ئۆباما كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر به داعش ئاشكرای كردبوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هاوپه‌یمانییه فراوانه‌كه كرد و به هه‌نگاوێكی راست و دروستی له قه‌له‌م دا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ستراتیژییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ و هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا دروست بێت، بێ گۆمان ده‌چمه لای سه‌رۆك ئۆباما و پێشنیاری به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی وشكانی ده‌كه‌م."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ رۆڵ ده‌گێڕن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری ده‌كات و پێشنیار ده‌داته ئه‌و هێزانه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سوپای ئه‌مریكا به ته‌نها ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له شكاندنی داعش و پێویسته له رووبهڕووبوونهكه وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پێشتیوانی له قۆناغه هه‌ستیاره‌كه بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه هێرش بكاتە سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سوریا، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به كات ده‌بێت.
له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی گۆنگرێس ئاماژه‌یان به سه‌ختی جیاكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه میانرەوەكانی سوریا كرد و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جاك هیگل ئاشكرایكرد كه به وشیارییه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك نه‌كه‌وێته ده‌ست هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له‌و وڵاته.
هیگل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش ئاسان نییه و كاتی ده‌وێ و گوتی: "هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ قاعیده شه‌رمان كرد، له‌گه‌ڵ داعش‌یش هه‌مان شه‌ڕ ده‌كه‌ین."
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه پلانێكیان داڕشتووه بۆ مه‌شقپێكردنی 5 هه‌زار سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و گوتی: "به‌ڵام 5 هه‌زار سه‌ره‌تایه‌كه و به‌م ژماره‌یه بارودۆخه‌كه پێچه‌وانه نابێته‌وه."
له لایه‌كی دیكه ئه‌ندامی رێكخراوی مه‌ده‌نی به ناوی Code Pink، ئه‌و دانیشتنه‌ی كۆنگرێسیان پرۆتهستۆكرد و له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی هیگل و دیمپسی، دروشمی (نه‌خیر بۆ شه‌ڕ)یان به‌رزكرده‌وه. له‌كاتی قسه‌كردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ستانه سه‌ر پێ و به دروشمی جۆراوجۆر پرۆتێستۆیان كرد، پاشان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌ندامانی ریكخراوه‌كه خرانه ده‌ره‌وه.