واشنتۆن
بەپێی راپرسییەكی ناوەندی راپرسی (پیو) كە لە نێوان هەزار كەسی پێگەیشتوو لە 11-14ی ئەیلول ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كە 53% ی گەلی ئەمریكا پاڵپشتی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئۆباما دژی رێكخراوی داعش دەكەن، بەمەش 29 %پەسندی نەكردوو و ١٨ % ش هیچ وەڵامێكیان نەبووە.
هەر بەپێی راپرسییەكە، هەردوو پارتی دیموكراتەكان و كۆمارییەكانی ئەمریكا كە لەسەر زۆربەی مژارەكان ناكۆكن، بەڵام لەبارەی پلانەكەی ئۆباما دژی رێكخراوی داعش گلۆپی سەوزیان داگرتووە، بەوەی 64% ی كۆمارییەكان و 60% دیموكراتەكان پشتگیری ئۆباما دەكەن.
راپرسییەكە ئەوەشی ئاشكراكرد كە ١٨%ی ئەو كەسانەی بەشدارییان كردووە باوەڕیان وایە هەڵمەتی سەربازیی دژی رێكخراوی داعش، ئەمریكا لە هێرشە "تیرۆریستییەكان" دەپارێزێ، لە كاتێكدا 34% یان لەو بڕوایە دان كە ئەگەری زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەكان زیاد دەبێ، هەروەها 41% ی بەشداربووان پێیانوایە هیچ گۆڕانكارییەك روونادا.