Sinan Doğan,Mahmut Nabi
02 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2025
بۆگۆتا ــ AA
سەرۆکی کۆڵۆمبیا، گۆستاڤۆ پیترۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل دەردەکات، ئەوەیش بەھۆی ئەو ھێرشەی کە دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن ھێزی دەریایی ئیسرائیل کرایە سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کەناراوەکانی غەززە.
گۆستاڤۆ پیترۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "ھێرشەکەی سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود، تاوانێکی نوێی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو ئەنجامدراوە".
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەی بۆ سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود، ڕێککەوتننامەی بارزگانیی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەڵدەوەشێننەوە، ھەروەھا نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل لە کۆلۆمبیا دەردەکەن.
دوێنێ چوارشەممە ھێزی دەریایی ئیسرائیل ھێرشی کردە کەشتیگەلی جیھانیی سومود کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە غەززە بەڕێکەوتبوو.