Aysar Alais,Laith Al-jnaidi,Zein Khalil
08 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
عەممان ــ AA
ئیسرائیل ڕاگەیاند کە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئوردن داخستووە، ئەوەش دوای ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕووداویکی تەقەکردندا لە دەروازەی سنووری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا، سێ ئیسرائیل کوژران.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراویکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئێستادا، لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەکان، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئوردن داخراون.
ڕاشیگەیاندووە: "داوا لە گەشتیاران دەکەین، پێش گەیشتن بە دەروازەکانی سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئوردن، زانیارییەکانیان لەسەر ماڵپەڕەکەمان نوێ بکەنەوە".
ھاوکات گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن، عامر سەرتاوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پردی شا حوسێن بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیاراندا تا کاتێکی نادیار داخراوە، چونکە لەلایەن لایەنی بەرامبەر (ئیسرائیل) داخراوە.
ئەمڕۆ لە ئاکامی ڕووداوێکی تەقەکردندا لە دەروازەی "شا حوسێن" سنووری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا، سێ ئیسرائیلی کوژراون.
دەروازەی "شا حوسێن" بە دەروازەیەکی سنووری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا دادەندرێت.
ئەو دەروازە سنوورییە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە "لەنبی" ناودەبرێت و لەلایەن ئوردنەوە ناوی "شا حوسێن"ی لێنراوە و لەلایەن فەڵەستینەوە بە "کەرامە" ناوبرێت.
ھەر لەوبارەیەوە کەناڵی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە: "داگیرکار، دەروازەی کەرامەی بە ئاراستەی ھاتن و چوون، داخستووە".