Muhammet Kurşun
21 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2021
تاران – AA
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌هۆی "باری له‌ناكاو" چالاكییه‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشەهر له باشووری ئێران راگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای كاره‌بای ئێران، گوڵامالی راهشانیمههر به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێرانی راگه‌یاند كه به‌هۆی باری له‌ناكاوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چالاكییه‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشەهر راگیراوه.
گوڵامالی راهشانیمههر له‌باره‌ی باره لهناكاوهكهوه زانیاری نه‌داوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌زار مێگاوات كه‌م ده‌كات و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پچڕانی وزه‌ی كاره‌با.