Zana Natık Kerem
21 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کە ئێستا بەسەردانێک لە لەکسمبۆرگە بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لەکسمبۆرگە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە ناردنی تیمێکی ھونەریی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ عێراق بە ئامانجی تاوتوێکردنی پرسی چاودێرێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە گفتوگۆدەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.