Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جارید كۆشنه‌ر راوێژكاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆشنه‌ر و ئه‌ردۆغان هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ دانوستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جاسن گرینبلات و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران، بریان هوك ئاماده‌بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كراوه، هەروەها باس له‌و هه‌وڵانه‌ش كراوه كه ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن داویانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و وه‌به‌رهێنانانه كراوه كه ئه‌نجامده‌درێن بۆ باشتركردنی هه‌ل ومه‌رجه هه‌رێمییه‌كان.