Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند؛ ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له كوشتنی هه‌زاران كه‌س به ده‌ستگیركراوی له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌ن، ترس و نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌لمێنن له كاره‌كانی رژێم.
هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌م نزیكانه ئاماژه‌یان به‌وه داوە كه رژێمی سووریا هه‌زاران تۆمه‌تباری سیاسیی به ده‌ستگیركراوی كوشتووه، ترس و نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌لمێنن. ئه‌وه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. ده‌یان هه‌زار سووری كه به خۆبه‌دوورگرتن له توندوتیژی داوای ئازادیی و مافه‌كانیان و گۆڕانكاری سیاسی‌یان كردووه له لایه‌ن رژێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئه‌شكه‌نجه دراون".
هیزەر ناوێرت جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردنه ئامانج هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن رژێمه‌وه ئیدانه ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوە كه ئه‌مریكا به به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارانی ئه‌و كارانه ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو له ساڵی ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا، ١٣ هه‌زار و ٦٦ كه‌س به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گیانیان له‌ده‌ست داوه.