Firdevs Yüksel
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به 74 دۆلار و پێنج سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سعوودیه له مانگی حوزه‌یراندا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن و 420 هه‌زار به‌رمیل، به هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووزدا، 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می كه‌میكردووه و نه‌یتوانیوه به‌گوێره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌یش هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌شی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران كه ئه‌مڕۆ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروستیكردووه هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت.
حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ داوای له وڵاتانی سێیه‌م كرد بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن، به‌شی دووه‌می سزاكان كه كه‌رتی وزه‌ش ده‌گرێته‌وه له پێنجی تشرینی دووه‌مدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.